کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، گیانی لەدەست دائاژانسی کوردپا: لاوێکی خەڵکی شاری بانە کە سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "هێمن ساڵحپوور"، تەمەن ٢١ ساڵ، کوڕی سەلیم، خەڵکی گوندی "ئاڵوتـ"ـی سەر بە شاری بانە، لە کاتی کۆڵبەریدا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، نیشتەجێکراو لە پاسگای سنووریی " نێوبریتان"، تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد حسێنزادە"، کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی "زڵێـ"ـی سەر بە شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە کوردەش، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەست داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا