دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنائاژانسی کوردپا: لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، مێرمنداڵێک و پیاوێکی تەمەن سەرەوەی ٤٥ ساڵ، بە هۆکاری جیاجیا دەستیان دایە خۆکوژی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٨ ساڵ بە ناوی "حەسەن"، خەڵکی گوندی "خانەگێـ"ـی شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە کاری دەسگێڕی خەریک بووە و لە ماڵەکەی خۆیدا، دەستی داوەتە خۆکوژی."

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی: "حەسەن خێزاندارە و کچێکی تەمەن ٩ ساڵانی هەیە."

ئەم سەرچاوەیە، هۆکاری خۆکوژیی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بۆ کەمی داهاتەکەی گەڕاندەوە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی کورد بە ناوی "سوهراب ڕۆستەمی"، کوڕی سەلام، خەڵکی شاری مەهاباد، دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەست دا.

ئەو مێرمنداڵە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دەوترێت کە "سوهراب ڕۆستەمی"، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژیی داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا