ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار و کافەکتێبی ئەندێشە، بانگەوازێکیان بۆ یادی قوربانییانی کیمیابارانی سەردەشت بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار و کافەکتێبی ئەندێشە، بانگەوازێکیان بۆ یادی قوربانییانی کیمیابارانی سەردەشت بڵاو کردەوەئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار و کافەکتێبی ئەندێشە لە بانگەوازێکدا، داوایان لە هەموو هاوڵاتییان، چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێزان و شاخەوانانی ئەو شارە کرد کە بەشداری لەو چالاکییەدا بکەن.

دەقی ئەم بانگەوازە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە، بەم چەشنەیە:

بانگەوازیی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانییانی کارەساتی دڵتەزێنی کیمیابارانی ۷ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳٦٦ی شاری سەردەشت

خەڵکی بەشەرەفی ناوچەی پیرانشار!


ئاگادارتان دەکەینەوە؛ بە مەبەستی یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان، ڕێزلێنان و وەبیرهێنانەوەی بەرکەوتووانی کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت کە بە مەبەستی قڕکردن و ژینۆسایدی گەلی کورد لەلایەن ڕێژیمی ڕووخاوی بەعس ئەنجام درا، "ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار" و بنکەی مەدەنیی "کافەکتێبی ئەندێشە (پیرانشار)"، هەڵمەتێکی شاخەوانی-فەرهەنگیی هاوبەش بۆ ناوچەی خەرپاپ، ساز دەکەن.

بەو بۆنەیەوە داوا لە هەموو هاوڵاتییان، چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێزان و شاخەوانانی بەڕێز دەکەین بەشداریی لەو چالاکییەدا بکەن. بێگومان بەشداریتان هێمای دڵسۆزیتانە بۆ قوربانییانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی ئەو نیشتمانە.

جێگەی باسە ئەو ڕۆژە هاوکاتە لەگەڵ چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی "ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار" و کۆمەڵێک بەرنامەی تایبەت بەو بۆنەیەوەش بەڕێوە دەچێت و بەشداربووانی بەڕێز دەتوانن بە پێشکەشکردنی پارچە شێعر، پەخشان و دەقی ئەدەبیی پەیوەندیدار بە هەر دوو بۆنەوە بەرنامەکەمان دەوڵەمەندتر بکەن.

کات: ڕۆژی هەینی، ٧ی پووشپەڕی ٢٧١٩
کاتی ڕۆیشتن: ٦ی بەیانی
شوێنی کۆبوونەوە: پارکی خەییام
شوێنی مەبەست: تاڤگەی خەرپاپ
پێداویستی: پێڵاو، جلوبەرگ و پێداویستی بۆ ڕێپێوانی شاخەوان.
تێبینی: خواردنی دوو ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ لەگەڵ خۆتان بێنن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا