گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی لە شاری نەغەدە بۆ شاری شنۆ گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٣ی پووشپەڕ، چەکوچۆڵی قورس لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە شاری نەغەدە بۆ شاری شنۆ ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتی گواستنەوەی چەکوچۆڵی قورس بۆ شاری شنۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سپای پاسداران بە سەر ئاسمانی شاری شنۆ و ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارەدا، سووڕاوەتەوە.

لەم پەیوەندییەدا، "ئیسماعیل خەلیلزادە"، جێگری عەمەلیاتی قەراگای حەمزە، ڕۆژی دووشەممە، ٣ی پووشپەڕ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕاگەیاندنەکانی سەر بە سپای پاسداران، وێرای هەڕەشەکردن لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران ڕایگەیاند: "ئەگەر هێزە دژبەرەکانی شۆڕش لە خاڵە سنوورییەکانی ئێمە کە هێڵی سووری قەرارگای حەمزە و سپای پاسدارانە، بیانهەوێت بۆ نائەمنکردنی ئێران بێنە نێو خاکەوە، لەگەڵ دژکردەوەی توندی هێزەکانی قەراگای حەمزە بەرەوڕوو دەبنەوە".

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی جۆزەردان، سپای پاسداران جارێکی دیکە چەکوچۆڵی قورسی لە سنووری شاری پیرانشاردا جێگیر کرد.

Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا