مامۆستایەکی ئایینی، بانگهێشتی دادگای ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مامۆستایەکی ئایینی، بانگهێشتی دادگای ڕۆحانییەتی هەمەدان کرائاژانسی کوردپا: دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان، مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری بانەی، بانگهێشت کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "مامۆستا عەبدولباقی سەعیدی"، مامۆستای ئایینیی کورد و پێشنوێژی پێشووی هەینیی مزگەوتی "تەرخان ئاوا"ی شاری بانە، بانگهێشتی دادگای ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان کرا.

دادگای ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەم مامۆستا کوردەی، "ڕەخنەگرتن لە کوژرانی کۆڵبەران" ڕاگەیاندووە.

ئەم مامۆستا کوردە، دەبێ ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی پووشپەڕ، خۆی بە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان بناسێنێت.

ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی سەرماوەز، مامۆستا "عەبدولباقی سەعیدی"، لە لایەن ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپێچینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی بانە کرا.

پێشتر، مامۆستا "عەبدولباقی" بە هۆی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران، لە پێشنوێژیی مزگەوتی تەرخان ئاوا وەلا نرابوو.

دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت، لەژێر چاوەدێریی ڕاستەوخۆی "عەلی خامنەیی"، ڕێبەری حکوومەتی ئێراندایە و بەرپرسی هەڵسوکەتی قەزایی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و دژبەری حکوومەتی ئیسلامییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا