ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردائاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، هانای بۆ خۆسووتاندن برد.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی پووشپەڕ، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شوکری سوارە"، خەڵکی شاری ڕەبەت، سەر بە شاری سەردەشت، دەستی دایە خۆسووتاندن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژنە هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆسووتاندن و بە هۆی زۆریی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ بۆ چارەسەریی پزیشکی کراوە.

لەم پەیوەندییەدا، ژنە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوی "ڕووناک گوڵابی"، کچی عەبدوڵڵا، پاش تێپەڕینی دوو حەوتوو لە خۆسووتاندنەکەی، بە هۆی زۆریی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە، لە نەخۆشخانەی ورمێدا گیانی لەدەست دا.

"پەروین زەبیحی"، چالاکی ژنان لە مەریوان، لە لیدوانێکدا بۆ ڕادیۆ فەردا، هەژاریی فەرهەنگی و ئابووریی بە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی خۆکوژی لە کۆمەڵگەدا لە قەڵەم دا و ڕایگەیاند: "هەژاریی فەرهەنگی لە هەر کۆمەڵگەیەکی باوکسالار و چینایەتیدا، هۆکارەکانی زیادبوونی خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو خۆسووتاندنە".

هەتاکوو ئێستا ئاماری فەرمی لەمەڕ خۆکوژی و خۆسووتاندنی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا