گیان لەدەستدانی ٣٣ کەس بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە لە شاری ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گیان لەدەستدانی ٣٣ کەس بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە لە شاری ورمێئاژانسی کوردپا: زیاتر لە ٣٠ کەس لە هاووڵاتییانی شاری ورمێ لە ساڵی ٩٧دا، بە هۆی ماددە سڕکەرەکانەوە، گیانیان لەدەست داوە.

بەرپرسی هێزە ئینتزامییەکانی شاری ورمێ ڕایگەیاند: "٣٣ کەس لە هاووڵاتییانی شاری ورمێ، بە هۆی کێشانی ماددە سڕکەرەکانەوە لە ساڵی ٩٧دا، گیانیان لەدەست داوە.

"مەسعوود خوڕەمنیا"، لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکاندا ڕایگەیاند: "لە کۆی ئەو ٣٣ هاووڵاتییە کە بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە گیانیان لەدەست داوە، ٣٢ کەسیان پیاو و یەکێکیشیان ژن بووە."

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران لە ساڵی ٩٧دا، ٣ هەزار و ٦٧٢ کەس لە ئێراندا بە هۆی کێشانی ماددەی سڕکەرەوە گیانیان لەدەست داوە و ئەم ئامارە بەنیسبەت ساڵی ٩٦، کە ٣ هەزار و ٥٦ کەس بووە، ٢٠ لەسەد زیادی کردووە.

بەپێی ئەو ئامارە، ڕۆژانە نزیک بە ١١ کەس لە ئێراندا، بە هۆی کێشانی ماددەی هۆشبەرەوە، گیانیان لەدەست دەدەن.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تووشبوو لە ئێراندا بوونیان هەیە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئامارە نافەرمییەکان باس لە بوونی چوار ملیۆن تووشبوو بە ماددە سڕکەرەکانەوە لە ئێراندا دەکەن.

هەروەها بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی ٨٠٠ هەزار کەس بە شێوەی کاتی و بۆ ڕابواردن، ماددەی سڕکەر بەکاردەهێنن.

مێژووی گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەر لە ئێراندا، بۆ دەورانی بنەماڵەی سەفەوییەکان دەگەڕێتەوە و بە شێوەی چاندنی تووی خەشخاش، پەرەیان بە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری "تریاک" داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا