وەزارەتی دەرەوەی هۆلەند، سەفەر بۆ بەلووچستان و کوردستانی قەدەغە ڕاگەیاند

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٤:٠٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

وەزارەتی دەرەوەی هۆلەند، سەفەر بۆ بەلووچستان و کوردستانی قەدەغە ڕاگەیاندئاژانسی کوردپا: وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی هۆلەند لە ڕاگەیەندراوێکدا، هاتوچۆی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەی لە پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان و کوردستاندا قەدەغە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی هۆلەند، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کردووە لە هاتوچۆکردنی سنوورەکانی سیستان و بلوچستان و کوردستان خۆیان ببوێرن.

وەزارەتی دەرەوەی هۆلەند، هۆکاری قەدەغەکردنی چوونی هاووڵاتییانی بۆ سنوورەکانی ئەو دوو پارێزگایەی بۆ "گرژی و ئاڵۆزییە سیاسی و نیزامییەکانی نێوان ئێران و ئامریکا"، گەڕاندەوە.

لەم پەیوەندییەدا، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی دانمارک بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە کردووە کە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئێراندا، لە چوون بۆ کوردستان، خووزستان و بەلووچستان، دوورپەرێزی بکەن.

هەروەها، لەم بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی دانمارکدا ئاماژە بە دۆخی هەستیار و ئەو هەڕەشانەی کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و هێزەکانی سەر بە حیزبی نەتەوەکانی ئێران دێنە گۆڕێ، کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا