تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقینەوەی \ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لە کاتی کارکردندا، بە هۆی تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١ی پووشپەڕ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "سەلاح عەبدوڵڵاپوور"، کوڕی مستەفا، خەڵکی شاری بۆکان، لە کاتی کارکردندا بە هۆی تەقینەوەی "تی ئێن تی" لە کارگەیەکی ماسەدا، گیانی لەدەست دا.

ئەم کرێکارە ٣٠ ساڵەیە، لە کاتی جۆشکاریکردن لە ئەنباری ئەو کارگەیەدا، کە هاوکات شوێنی ئەنبارکردنی هەندێک مادەی تەقەمەنیی "تی ئێن تی" و "سێلندێری گاز" بووە، "تی ئێن تی" تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی سووتانی ئەم کرێکارە.

ئەم کرێکارە کوردە، بە هۆی زۆریی سووتاوییەکەیەوە، دەسبەجێ لەو شوێنەدا گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە ساڵی ٩٧دا، ٥٥ کرێکار لە شارەکانی کوردستان، بە هۆی ڕووداوی کار بریندار و گیانیان لەدەست داوە و لە کۆی ئەو ئامارە، ٤٣ کرێکار گیانی لەدەست داوە و ١٢ کرێکاریش بریندار بوون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە لە ساڵی ٩٧دا، کرێکاران بە شێوەی گرووپی، ٣٧ جار لە شارەکانی کوردستاندا بۆ داخوازییەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

هەروەها، ١٧ حاڵەتی بێکاری و دەرکردنی کرێکاران بە شێوەی گرووپی ڕووی داوە، کە سەرجەم ١١٧٢ کرێکار لەسەر کارەکەیان دەرکراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا