دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کردئاژانسی کوردپا: دەسکورتی، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری نۆدشەی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەحمەد ڕازی"، تەمەن ٤٧ ساڵ، خەڵکی شاری نۆدشە، بە هۆی هەژاری و دەسکورتی، توانای تێچووی پزیشکیی بۆ چارەسەریی سەرمابردوویی قامکەکانی دەستی نییە.

ئەم کۆڵبەرە لە ملەی تەتەی هەوراماندا، تووشی ئەم ڕووداوە بووە و لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی سەرمابردوویی قامکەکانی دەستی بووە.

ناوبراو بە هۆی کێشەی ماڵی و دەسکورتی، توانای دانی تێچووی نەخۆشخانە بۆ چارەسەریی پزیشکی نییە.

بە وتەی ئەم کۆڵبەرە کوردە، ناوبراو پاش ئەوەیکە پێنج ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شاری کرماشاندا بۆ چارەسەریی پزیشکی خەوێندرابوو، بە هۆی هەژاری و دەسکورتی لەسەر ڕەزامەندیی خۆی، بەناچاری نەخۆشخانەی بەجێهشتووە.

هەتاکوو ئێستا ناوەندە پەیوەندییەدارەکانی حکوومەت، هیچ هەنگاوێکی بەکردەوەیان بۆ یارمەتیدانی پزیشکیی ئەو کۆڵبەرە کوردە، ئەنجام نەداوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا