سپای پاسداران، دەستیان بە سەر ٢٥ سەر ئەسپی کاسبکاراندا گرت

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سپای پاسداران، دەستیان بە سەر ٢٥ سەر ئەسپی کاسبکاراندا گرتئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران لە شاری شنۆ، دەستیان بە سەر ٢٥ سەر ئەسپی کاسبکاران لەو شارەدا گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٣١ی جۆزەردان، سپای پاسداران لە شوێنێکدا بە ناوی "مەندان"، دەستیان بە سەر ٢٥ سەر ئەسپی کاسبکارانی شنۆییدا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران لەو شوێنەدا هێرشیان کردووەتە سەر کاسبکاران و دەستیان بە سەر ئەسپەکانیاندا گرتووە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "هێزەکانی سپای پاسداران بۆ پێدانەوەی ئەسپی کاسبکاران بە خاوەنەکانیان، داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکەن و لە ئەگەری نەدانی ئەو بڕە پارەیە، سپای پاسداران ئەسپی کاسبکاران دەفرۆشێت."

بەپێی بەندی ئەلف لە ماددەی ٢ی یاسای قاچاخ، ئەگەر کەلوپەلی قاچاخ کە نرخەکەی لە یەک ملیۆن تمەن کەمتر بێت، هیچ سزایەکی نییە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو کەلوپەلانەی کە کۆڵبەران هەڵیدەگرن، لەو ڕێژەیە کەمترە کە ئەو سزایە بیانگرێتەوە، بۆیە دەبێ تەنیا کەلوپەلەکانیان زەوت بکرێت.

کاری کۆڵبەری و کاسبیکردن، تاکە سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانە، بەڵام ڕۆژانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە سووکایەتییان پێ دەکرێت و زۆر جاریش بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا