دوکتورایەکی کۆمەڵناسی لە شاری سنە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوکتورایەکی کۆمەڵناسی لە شاری سنە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنائاژانسی کوردپا: کۆمەڵناسێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بە هۆی گوشاری ڕۆحی و بێکاری، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٣١ی جۆزەردان، دوکتور "شوان کەریمی"، کوڕی عێزەتوڵڵا، دانیشتووی گەڕەکی ئاغە زەمانی شاری سنە، خاوەنی دوکتورای کۆمەڵناسی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو کۆمەڵناسە کوردە، بە هۆی بێکاری خۆی کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەم کۆمەڵناسە کوردە، لەگەڵ باوک و دایکی ژیانی بەسەر دەبرد و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە شێوەیەکی گشتی، هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی خۆکوژی لەنێو خوێندکارانی پلەی باڵای کۆمەڵگادا، دەگەڕێتەوە بۆ: قەیرانی شوناس لە خوێندکارانی باڵادا، بێکاری، خەمۆکی، کێشەی سۆزداری، گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەر و هەتا دوایی.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا