ئیتلاعات هەڕەشەی لە ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٦٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیتلاعات هەڕەشەی لە ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران کردئاژانسی کوردپا: وەزارەتی ئیتلاعات داوای لە ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران کرد کە دەست لە ئەندامییەتی حیزبەکان هەڵبگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیدارەی ئیتلاعات لە کوردستان، لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، داوای کردووە کە دەست لە ئەندامییەتی ئەو حیزبانە هەڵبگرن و بگەڕێنەوە ئێران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ ئێران و دەست هەڵگرتن لە ئەندامییەتی ئەو حیزبانە، لە تەواو ئیمکاناتی خۆشبژێویی ژیان کەڵک وەردەگرن.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشەیان لە ئەندامانی حیزبە کوردییەکان کردووە کە لە ئەگەری دەست هەڵنەگرتن لە ئەندامییەتی حیزبە کوردییەکان، ئەمنییەتی گیانییان دەکەوێتە مەترسییەوە."

هەڕەشەی وەرزارەتی ئیتلاعات لە کاتێکدایە کە "محەممەد فەدەوی"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "مەڵقەرەنیـ"ی شاری سەقز، سەرەڕای پێدانی ئەماننامە بە بنەماڵەی فەدەوی بۆ گەڕاندنەوەی کوڕەکەیان، پاش بانگهێشت بۆ ئەو ئیدارەیە، هەڕەشەیان لێکردووە لە ئەگەری دادگاییکردنیدا، ٥ ساڵ زیندانیی بە سەردا دەسەپێت."

لەم پەیوەندییەدا، ئەندامێکی پێشووی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بە ناوی "پوویا ڕەسووڵی"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی عێزەت، پاش خۆڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران بە ئەماننامەی ئیدارەی ئیتلاعات، دەسبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، بە دوو ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا