٧ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ماکۆ، شووت، بازرگان و چاڵدێران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٧ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ماکۆ، شووت، بازرگان و چاڵدێران دەسبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: ٧ هاووڵاتیی کورد، لە شارەکانی ماکۆ، شووت، بازرگان و چاڵدێران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد بە ناوی "فواد وەکاڵەتی" ناسراو بە "فواد ئاگر"، خەڵکی شاری ماکۆ، حەوتووی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و لە چارەنووسی ئەو لاوە کوردە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەم لاوە کوردە، بە هۆی دانانی چەند پۆستێکی ئینیستاگرامی سەبارەت بە کوردەکانی ماکۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

لەم پەیوەندییەدا، تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە هەواڵێکدا، باسی لە دەسبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد سەبزی" خەڵکی شاری بازرگان، "محەمەدسەلیم بەکری" خەڵکی شووت، "بێهزاد خالیدی"، "سەجاد ڕۆستەمی" و "محەمەدحوسێن سەرباز" خەڵکی شاری چاڵدێران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە، کرد.

ئەم شەش هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەری، بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ ڕاگوێزراون و لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان و دەستپڕاگەیشتن بە پارێزەر"، بێبەری کراون.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لەم بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەم شەش هاووڵاتییە کوردە، پاش کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران لە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەرداندا، کە لە ئەنجامی شەڕ و تیکەڵچوونی هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە گوندی "سێگرکـ"ـی شاری چاڵدێران ڕووی دابوو، دەسبەسەر کراون.

ئەم شەش هاووڵاتییە کوردە، سەرەتا بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری "خۆی" و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ، گوێزراوەنەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا