"پاژین"، لە هەمبەر کوشتنی ئەسپەکان لە سنوورەکانی کوردستان، هاتە دەنگ

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٢١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

\ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی پاژینی شاری بانە، خوازیاری هەڵسووکەوتی یاسایی لەگەڵ تاوانبارانی کوشتنی ئەسپە بارهەڵگرەکانی کاسبکاران لە کوردستان بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەنی پاژینی شاری بانە، ڕایگەیاندووە کە لە کاتێکدا لە سووچێکی ئێراندا، بە شێوەیەکی بێبەزەییانە بەچکە ورچێک دەکوژن، ئەم کردەوەیە لە فەزای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەڵاوهەنگامەیەکی دروست کردووە، لە هەمان کاتدا لە قوژبنێکی دیکەی ئەم وڵاتە، واتە کوردستان، بە هەمان شێوە بێبەزەییانە لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران، ئەسپی بێتاوانی کاسبکاران بە تەقە و گولـلە لەنێو دەچن.

ئەم ئەنجومەنە هەروەها دەڵێت: "ئەمە لە حاڵێکدایە کە یاسا، پشتیوانی لە پاراستنی گیانلەبەران لە هەر جۆرە کردەوەیەکی نامرۆڤانە دژی ئاژەڵەکان دەکات و دەبێ ئەو کەسانەی کە ئەو کردەوە بەکار دەبن، بەپێی یاسا سزا بدرێن."

ئەنجومەنی پاژینی شاری بانە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕێکخراوی ژینگەپارێزی و ئەنجومەنە ژینگەییەکانی ئێران، هەنگاوی بە کردەوە سەبارەت بە بەکاربردنی هەڵسوکەتی نەشیاو لە دژی کوشتنی گیانلەبەران هەڵدەگرن.

لەم پەیوەندییەدا، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، لە هەمبەری کوشتنی ئەسپی کاسبکاران دژکردەی نیشان دا و ڕایگەیاندبوو: "چۆن دەبێ ئەم زمان بەسراوە بێتاوانانە لە دادگای سەحراییدا، بکوژرێن."

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لەمبارەوە وتبوویان: "ئەم کارە دەستدرێژییە بە گیانلەبەران و لە هیچ کوێی یاسادا ئاماژە بە کوشتنیان نەکراوە."
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا