ژنێکی کورد لە زیندانی شاری سنەدا، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنێکی کورد لە زیندانی شاری سنەدا، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بووئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کورد، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، بە دانی دییە لە لایەن خێرخوازانەوە، لە سێدارەدان ڕزگاری بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژنێکی لاو لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، بە ناوی "فەوزیە جەوازی"، کچی ڕەحمەتوڵڵا، کە بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی بە ناوی "حەبیب شێخ ئەحمەدی"، بە "قیساس" مەحکووم کرابوو، بە دانی دییە لە لایەن خێرخوازانەوە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

ئەم ژنە هاووڵاتییە کوردە، ٨ ساڵە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە لایەن دادگاوە، بە قیساس مەحکووم و لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەدا بووە.

"فەوزیە جەوازی"، پاش ٨ ساڵ زیندانی، لەگەڵ کوڕەکەی ئازاد دەکرێت.

بنەماڵەی کوژراوەکە ڕایانگەیاندووە: "لە ئەگەری وەرگرتنی ٣٠٠ ملیۆن تمەن دییە، ئامادەین لە بکوژی کوڕەکەمان لێخۆشبین."

ئەو بڕە پارە داواکراوە، لە لایەن خێرخوازانەوە بۆ ئەم ژنە هاووڵاتییە کوردە کۆ کرابووەوە و ناوبراو لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت