سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچووئاژانسی کوردپا: سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە نووسینگەی وەشانگەی باشوور، لە شاری ئیلامدا بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی جۆزەردان، سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانەی وەشانگە لە شاری ئیلام ، بە بەشداریی شاعیر "شوعەیب میرزایی" و هەروەها، ژمارەیەک لە شاعیران و نووسەرانی خەڵکی شاری ئیلام و هۆگرانی شێعر و وێژەی کوردی، لە نووسینگەی وەشانگەی باشوور بەڕێوەچوو.

لەم کۆڕەدا، سەرەڕای خوێندنەوەی شێعر و شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمە خوێندراوەکان، "شوعەیب میرزایی" لەو پەیوەندییەدا، سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی شێعری نوێ و پوتانسییەلەکانی شێعر و وێژەی کوردیی باشوور، چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشداربووانی ئەو کۆڕە کرد.

سەرماوەزی ساڵی ٩٧ی هەتاوی، وەشانگەی "باشوور" بۆ چالاکی لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردیی خوارین (کەلهوڕی، لەکی، فەیلی و...) لە ئیلامدا مۆڵەتی وەرگرتووە و ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، لە ئیلامدا دەستی بە کارەکانی کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا