ژنە هاووڵاتییەکی کورد، پاش تێپەڕینی دوو حەوتوو لە خۆسووتاندنەکەی، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنە هاووڵاتییەکی کورد، پاش تێپەڕینی دوو حەوتوو لە خۆسووتاندنەکەی، گیانی لەدەست دائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە، پاش دوو حەوتوو گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژنە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی "ڕووناک گوڵابی"، کچی عەبدوڵڵا، پاش تێپەڕێنی دوو حەوتوو لە خۆسووتاندنەکەی، بە هۆی زۆریی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە، لە نەخۆشخانەی ورمێدا گیانی لەدەست دا.

ئەم ژنە هاووڵاتییە کوردە، دوو حەوتوو پێش، بە هۆکاری نادیار ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کرابوو.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "کیمیا شێخانی"، کچی ئەحمەد، خەڵکی گوندی "گوڕگاوێـ"ـی شاری شنۆ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، دەستی دابووە خۆکوشتن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا