تۆپبارانی سپای پاسداران، ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی مەریوانی بەدواوە بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تۆپبارانی سپای پاسداران، ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی مەریوانی بەدواوە بووئاژانسی کوردپا: لەوەڕگە و دارستانەکانی مەریوان، لە ئاکامی تۆپبارانکردنی سپای پاسداران، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، شاخی "میراجیـ"ـی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن سپای پاسدارانەوە، تۆپباران کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆپبارانکردنی شاخی میراجی لە لایەن سپای پاسدارانەوە، ئاگرکەوتنەوەی دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو شاخەی بەدواوە بووە و هەروەها خەساری بەرچاوی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "سپای پاسداران، بە بیانووی بوونی هێزی حیزبە کوردییەکانەوە، ئەو شاخەیان تۆپباران کردووە."

بە وتەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە، زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە لایەن کەسانێکی سەر بە ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی حکوومەتەوە ڕوو دەدەن و بەو هۆیەوە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت، هیچ هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵ و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرکەوتنەوانە نادەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا