هێزە ئەمنییەتییەکان، ڕێگرییان لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی "محەمەد سەلاس" کرد

١٣٩٨/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێزە ئەمنییەتییەکان، ڕێگرییان لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی \ئاژانسی کوردپا: هێزە ئەمنییەتییەکان، ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی "محەمەد سەلاس"، یەکێک لە دەروێشەکانی گۆنائابادیی نیعمەتوڵڵاهیی ئێعدامکراو، کرد.

"عەلی سەلاس"، کوڕی "محەمەد سەلاس"، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: "سەرەڕای ئامادەکاری بۆ ساڵوەگەڕی ڕێوڕەسمی محەمەد سەلاس و بەڕێکردنی هەموو بانگهێشتنامەکان، هێزە ئەمنییەتییەکان پێیان ڕاگەیاندین کە نابێ ئەو ڕێوەڕەسمە بەڕێوەبچێت."

ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا، دەڵێت: "سەرەڕای گرتنی تالار و ئامادەکاری بۆ ئەو ڕێوڕەسمە و ڕێگریکردنی هێزە ئەمنییەتییەکان لەو ڕێوڕەسمە، ئێمە وەک بنەماڵەی سەلاس، ناڕەزایەتیی خۆمان دەردەبڕین و لە ڕێگای ئەو بەیاننامەیەدا، دەڵێین کە زوڵم و زۆر بەسە."

ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ساڵی ٩٧، حوکمی ئێعدامی "محەمەدڕەزا سەلاسی باباجانی"، یەکێک لە دەروێشەکانی گۆنائابادیی نیعمەتوڵڵاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، جێبەجێ کرا.

ناوبراو، بەوە تۆمەتبار کرابوو کە ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٦، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان دەروێشە گۆنابادییەکان و مەئموورانی ئینتزامی لە شەقامی پاسدارانی شاری تاران، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتووبووس، سێ کەس لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکانی کوشتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا