گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵئاژانسی کوردپا: بە هۆی هێرشی گورگ بۆ سەر منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری بیجاری سەر بە پارێزگای سنە، منداڵێک گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی جۆزەردان، لە ئەنجامی هێرشی گورگێک بۆ سەر منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە گوندی "زەینەڵ"، سەر بە شاری بیجار، ئەو منداڵە گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەریی ئیدارەی پاراستنی ژینگەپارێزیی شاری بیجاڕ ڕایگەیاند: "ئەو گورگە لە پێش ماڵی باوکی ئەو منداڵە چوار ساڵەیە هێرشی کردووەتە سەری و پاش دیتنەوەی شوێنی پێی گورگەکە و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی کچە، لە چەند کیلۆمیتریی ئەو گوندەدا، تەرمی بێگیانی منداڵەکە دۆزرایەوە."

"عەلی ئەسغەر هیدایەتزادە" هەروەها ڕایگەیاند کە لەسەر بڕیاری ئەو ناوەندە حکوومەتییە، بۆ لەداوخستنی ئەو ئاژەڵە، ڕاوچییەکان و هاووڵاتییان ئاگادار کراونەتەوە.

شوناسی ئەو منداڵە چوار ساڵەیە هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە.

گوندی "زەینەڵ"، سەر بە بەخشی "چەنگ ئەڵماسـ"ـی شاری بیجاڕ، بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٨٥ی هەتاوی، ٩١٥ کەس بوون و ئەو گوندە لە ١٧٢ بنەماڵە پێکهاتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا