هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردئاژانسی کوردپا: "ئیسماعیل سابووری"، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە هۆی نەخۆشی، لە شاری سلێمانیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی جۆزەردان، "ئیسماعیل سابووری"، هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری نۆدشە، بە هۆی نەخۆشی، ماڵئاوایی لە کۆڕی هونەرمەندانی کورد کرد.

ئەم هونەرمەندە کوردە، ماوەی چەند ساڵە ڕووی لە باشووری کوردستان، بە تایبەتی شاری سلێمانی کردووە و لەم پەیوەندییەدا، ئاڵبۆمی "بیرەوەریـ"ـی لە شاری سلێمانیدا تۆمار کردووە.

ئەم هونەرمەندە کوردە، خەڵکی شاری نۆدشە، سەر بە پارێزگای کرماشانە و لە ساڵی ١٣٣٥ی هەتاویدا لەدایک بووە و ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لە شاری تاران، زانکۆی لە بەشی هونەرە جوانەکاندا تەواو کردووە.

ئەم هونەرمەندە کوردە، هەتا ئەو کات کە لە ئێراندا بووە، ١٠٥ گۆرانیی تۆمار کردووە و هەروەها ئاڵبۆمێکی بە ناوی "سەفەرنامەی کوردستان"، بڵاو کردبووەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا