هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بووئاژانسی کوردپا: لە چەند ساڵی ڕابردوودا، فەرهەنگی لێخۆشبوون لە ئێعدامکردنی بکوژ، لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پەرەی سەندووە و لە نوێترین حاڵەتدا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەک لە ئێعدام ڕزگاری بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی جۆزەردان، بە هەوڵی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کورد و هاووڵاتییانی خەڵکی شاری سنە، بنەماڵەی کوژراوەکە، لە خوێنی کوڕەکەیان خۆش بوون و بکوژەکە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

شوناسی ئەو کەسانە کە بە ئاژانسی کوردپا ڕاگەیەندراوەن، بکوژەکە "عیرفان حەیدەریان" و کوژراوەکەش "ئارمان زارعـ"ـە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی دەمەقاڵێ تووشی شەڕ بوون و لە ئاکامدا، "عیرفان حەیدەریان" بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر "ئارمان زارع" و پێش لە گەیشتن بە نەخۆشخانە، ئەو هاووڵاتییە کوردە، گیانی لەدەست دابوو."

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی: "ماوەی نزیک بە ١٠ ساڵە، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە زینداندایە و سەرئەنجام بە هەوڵی چالاکانی مەدەنی و هاووڵاتییانی شاری سنە، بنەماڵەی کوژراوەکە لە سێدارەدانی بکوژی کوڕەکەیان، خۆش بوون.

لێخۆشبوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لە بکوژی کوڕەکەیان لە پەتی سێدارە، دوای ئەوە دێت کە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ڕیزبەندیی دووهەمین وڵاتانی جیهاندایە، کە زۆرینەی ڕێژەی لەسێدارەدانی تێدایە.

حوكمی قەساس لە یاساكانی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە مەبەستی سزادانی كوشتنی بەئەنقەست لەبەرچاو گیراوە و بەڕێوەبردنەكەشی پەیوەندیی بە بنەماڵەی قوربانییەكەوە هەیە و هەر ئەو بنەماڵەیە دەتوانن لێی ببوورن، یان بیدەنە دەست یاسا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا