دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان و شنۆدا هانایان بۆ خۆکوژی برد

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان و شنۆدا هانایان بۆ خۆکوژی بردئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی شنۆ و بۆکان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "کیمیا شێخانی"، کچی ئەحمەد، خەڵکی گوندی "گوڕگاوێـ"ـی شاری شنۆ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەرسەلان ڕەحیمی
دەوترێت کە ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، دەستی داوەتە خۆکوشتن.

لە لایەکی دیکەوە، لە هەمان ڕۆژدا، لاوێکی بۆکانی بە ناوی "ئەرسەلان ڕەحیمی"، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، لە گەڕەکی "دامدارانـ"ـی شاری بۆکاندا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ئاماری خۆکوژیی هاووڵاتییانی کورد، ڕووی لە زیادبوون کردووە و خەمۆکی، کێشەی بنەماڵەیی و هەژاری و دەسکورتی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژیی هاووڵاتییان دێنە ئەژمار.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت