سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیارانئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران، کۆمەڵێک کەرەستەی نیزامیی بۆ شاری کامیاران گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی جۆزەردان، سپای پاسداران، هەوڵی گواستنەوەی چەکوچۆڵ و کەرەستەی نیزامیی بۆ شاری کامیاران داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کەرەستە نیزامییانە لە شاری سنەوە بۆ بنکەی عەمەلیاتیی سپای پاسداران، لە گوندی "گەشکی" و بەرزاییەکانی شاهۆ گواستراونەتەوە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها زیادی کردووە: "سپای پاسداران لە کاتی گواستنەوەی چەکوچۆڵی قورس بۆ کوردستان، بۆ پاراستنی کەرەستە نیزامییەکان لە هێزی نیزامی و ئیتلاعاتی، بە شێوەی نهێنی کەڵک وەردەگرێت."

گواستنەوەی چەکوچۆڵە قورسەکان بۆ شاخی شاهۆ، پاش چاوپێکەوتنی فەرماندەی سپای پاسداران لەو شاخە، ئەنجام دراوە.

ڕۆژی هەینی، ١٧ی جۆزەردان، "محەمەد پاکپوور"، فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسداران، "محەمەدتەقی ئوسانلوو"، فەرماندەی قەرارگای حەمزە، "محەمەدنەزەر عەزیمی"، فەرماندەی قەرارگای نەجەفی ئەشرەفی هێزی زەوینیی سپا و "محەمەدحسێن ڕەجەبی"، فەرماندەی قەرارگای پارێزگای شەهرامفەری سنە، سەردانی شاخی شاهۆی کامیاران و شاخی کۆساڵانیان کردبوو.

سەردانی بەرپرسانی باڵای نیزامیی حکوومەت بۆ شاخی شاهۆ و کۆساڵان، زیاتر لە ترسی هێزە کوردییەکان و شارەزایی لە جوغرافیای ئەو دوو شاخە بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا