ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی "باینگان"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی \ئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بەخشی باینگان، سەر بە شاری پاوە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٤ی جۆزەردان، ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵە بە ناوی "شیوا خوسرەوی"، کچی "وەلی"، خەڵکی باینگانی سەر بە شاری پاوە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەم ژنە کوردە، بە خواردنی "حەبی برنج"، دەستی داوەتە خۆکوژی و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شاری کرماشان کراوە.

ئەم ژنە هاووڵاتییە کوردە، دوو ڕۆژ پیش لە خۆکوژییەکەی، تەڵاقی لە مێردەکەی وەرگرتبوو و دایکی دوو منداڵە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "ژیلا موزەفەری"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کچی عارف، خەڵکی گوندی "پشتە"ی سەر بە شاری کامیاران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەوترێت کە ئەم ژنە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت