لە کرماشاندا، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لە چەند چالاکێکی مەدەنیی کورد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە کرماشاندا، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لە چەند چالاکێکی مەدەنیی کورد کرائاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد، لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی شاری کرماشاندا، لە لایەن لیباس شەخسییەکانەوە، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماشینی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد، لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی شاری کرماشاندا، بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە لایەن لیباس شەخسییەکانی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتەوە، پێشی پێ گیراوە و هێزە لیباس شەخسییەکانیش لێپرسینەوەیان لێ کردوون.

"هیوا محەمەدی"، "ئیجلال قەوامی"، "تاهیر سەنەندەجی"، "سەباح ڕەحیمی"، "ئێقباڵ مواردی" و "فەرهاد باغەبانی"، لەو چالاکە مەدەنی و سیاسییە کوردە بوون کە لێپرسینەوەیان لێکراوە. ئەم چالاکانە، سەفەرەکەی خۆیان بە نیوەچڵی هێشتەوە و گەڕاونەتەوە شاری سنە.

بە وتەی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی، هێزە لیباس شەخسییەکان بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی ئەنجومەنی پەرەپێدان و پێشکەوتن، پێشیان بە چالاکانی مەدەنی لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی شاری کرماشاندا گرت.

هەروەها هێزە لیباس شەخسییەکان بە چالاکانی مەدەنییان ڕاگەیاندووە کە هەرچی زووتر شاری کرماشان بەجێ بهێڵن و بە شوێن ئاژاوەوە نەبن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا