ئاگر بەردرایە قامیشەکانی گۆلی زریبار و دارستانەکانی گوندی ژیوار

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئاگر بەردرایە قامیشەکانی گۆلی زریبار و دارستانەکانی گوندی ژیوارئاژانسی کوردپا: بە هۆی ئاگردانی قامیشەکانی گۆلی زرێبار لە شاری مەریواندا، ٧ هێکتار لە زەلەکانی ئەم گۆلە، سووتان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕاوچییەک بۆ گرتنی پەلەوەر لە گۆلی زرێباردا، ئاگریان لە قامیشەکانی ئەو گۆلە بەرداوە.
بەرپرسی ژینگەپارێزیی شاری مەریوان لەم پەیوەندییەدا، ڕایگەیاند: "٧ هێکتار لە قامیشەکانی گۆلی زرێبار لە لایەن ڕاوچییەکانەوە ئاگری تێبەردرا و ڕاوەچییەکانیش هەڵهاتوون."

هەر لەم پەیوەندییەدا، شەوی هەینی، ٢٤ی جۆزەردان، دارستان و لەوەڕگەکانی گوندی "ژیوار" سەر بە ناوچەی هەورامانی تەخت، ئاگریان تێبەردرا.

هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندی ژیوار بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەو گوندە، داوایان لە دانیشتووانی گوندەکانی "بڵبەر" و "سلێن" کردووە کە بە هانایانەوە بچن.

ئەو ئاگرتنەوەیە هەتا درنگانێکی شەو درێژەی هەبووە و هاووڵاتییانی گوندی ژیوار، بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، داوای یارمەتیی دەسبەجێیان لە خەڵک و لایەنە پەیوەندییەدارەکانی حکوومەت کردبوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "سەرەڕای داواکاریی هاووڵاتییان لە لایەنە پەیوندییەدارەکانی حکوومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرتنەوەیە، پێیان ڕاگەیاندوون کە هەنووکە درەنگە و ناتوانین یارمەتیتان بدەین."

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە دانیشتووانی گوندەکانی "ژیوار، بڵبەڕ و سلێن"، هەتا کاتژمێری ٢ی شەو، خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرکەتنەوەیە بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا