کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاندئاژانسی کوردپا: کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری ڕێژاوی سەر بە پارێزگای کرماشانی ئەستاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، "ئەمیر پاڵانی"، خەڵکی شاری ڕێژاو و یەکێک لە کرێکارانی بەخێوکردنی ماسی لە کارگەی "سپێ بەرگـ"ی شاری جوانڕۆ، بە هۆی کارەباگرتووییەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەمیر پاڵانی
ئەم کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردندا تووشی کارەباگرتوویی هاتبوو و بەم هۆیەوە، گیانی لەدەست دا.

هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، بە هۆی تەقینەوەی "پیکنیکـ"ـێک لە باڵاخانەیەکی نیوەکارە لە شاری مەهاباددا، چوار کرێکار بریندار بوون.

ئەم چوار کرێکارە لە لای سەر و ڕووخساریانەوە تووشی سووتاوی بوونە و هێشتا شوناسیان بۆ "ئاژانسی کوردپا" ڕوون نەبووەتەوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، حەوتووی ڕابردوو، کرێکارێکی بۆکانی لە کاتی کارکردندا، تووشی کارەباگرتوویی بوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرابوو.

ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنەکانی ئیمەنیی کار، بەردەوام لەم ساڵانەدا لە کوردستان و ئێران، قوربانیی بەدوای خۆیدا هێناوە و تا ئیستاش بەدواداچوون بۆ بنبڕکردن یان کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتانە نەکراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا