مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرائاژانسی کوردپا: چالاکێکی سێنفیی مامۆستایانی شاری مەریوان، بە کەفاڵەت ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی جۆزەردان، "ئەسکەندەر لوتفی"، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی شاری مەریوان و لێکۆڵەری شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران، لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی شاری سنە، تۆمەتەکەیان پێ ڕاگەیاند.

ئەم چالاکە بە "کۆبوونەوە و تەبانی دژی نیزام، هاندانی بیروڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست" تۆمەتبار کراوە.

ئەم چالاکە سێنفییەی مامۆستایانی شاری مەریوان، لەسەر سکاڵای ئیتلاعاتی سپای پاسداران، تۆمەتەکانیان پێ ڕاگەیاند و ناوبراو تەواوی ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە.

"ئەسکەندەر لوتفی"، پاش پێیڕاگەیاندنی تۆمەتەکەی، بە کەفاڵەت ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر ساڵی ٩٧ی هەتاوی، ئەم مامۆستایە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کرابوو و لەو ناوەندە حکوومەتییەدا لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

ئەم مامۆستا کوردە پاش مانگرتنی سەرتاسەریی مامۆستایان، بە هۆی "هاندانی مامۆستایان بۆ بەشداری کردن لە مانگرتنی سەرتاسەری"، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە