هێشتا هۆکارێکی ڕوون بۆ دەسبەسەریی "زارا محەمەدی" ڕانەگەیەندراوە

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێشتا هۆکارێکی ڕوون بۆ دەسبەسەریی \ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" بە هۆکاری ناڕوون، لە گرتنگەدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەڕای ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی "زارا محەمەدی"، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، هەتا ئێستا ناوەندە ئیتلاعاتی و قەزاییەکان، هۆکارێکی ڕوونیان بۆ دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە مەدەنییە، ڕانەگەیاندووە.

بنەماڵەی ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا پێداگرییان لەسەر بێتاوانیی "زارا محەمەدی" کردووە و ڕایانگەیاندووە: "هێشتا هۆکاری گیران و هەروەها چ چارەنووسێک لە چاوەڕوانیی ناوبراودایە، ڕانەگەیەندراوە."

ماڵپەڕەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە هەوڵدان بە بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک، "زارا محەمەدی" بە "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تاوانبار بکەن، بەڵام بنەماڵەی محەمەدی دەڵێن: "زارا بە هیچ شێوەیەک هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسیدا نییە و نەبووە".

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەتا ئێستا چارەنووسی "زارا محەمەدی" ناڕوونە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی جۆزەردان، "زارا محەمەدی"، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، پاش ٧ ڕۆژ دەسبەسەرکردن، پەیوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە گرت.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی جۆزەردان، ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە بەرانبەر دادگوستەریی سنەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کران و "زارا محەمەدی"، ئەندامی تری دەسبەسەرکراوی ئەم ئەنجومەنە، هێشتا لە گرتنگەدایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت