قوتابییانی گوندێکی پاوە، چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

قوتابییانی گوندێکی پاوە، چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبردئاژانسی کوردپا: قوتابییانی گوندی "نۆریاو"ی شاری پاوە، سەر بە پارێزگای کرماشان، بە دروشمی "کاغەز زبڵ نییە"، چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، قوتابییانی گوندی "نۆریاو"ی شاری پاوە، بە هیمەتی کتێبخانەی ئەو گوندەیە، دەستیان بە کۆکردنەوەی مادە و کەرەستە بێکەڵکەکانی ئەو گوندە کردووە کە دووبارە "وەبەرهێنان" بکرێتەوە و هەروەها ژینگەی ئەو گوندە خاوێن ڕابگیردرێت.

ئەم بیرۆکەیە، لە لایەن کتێبخانەی گوندی "نۆریاو"ـەوە بووە و قوتابییان، لاپەڕە کۆنەکانی دەفتەر و کتێب، عەلاگە و شتومەکە فلزییەکان کۆ دەکەنەوە و دەیانبەنەوە کتێبخانەی ئەو گوندەیە.

ئەم کارە، ماوەی ساڵ و وردەیەکە دەستی پێکردووە و بووتە فەرهەنگێک لەم گوندەدا و هەروەها ژینگەی گوندی نۆریاوی پاک و خاوێن ڕاگرتووە.

بە وتەی یەکێک لە دامەزرێنەرانی کتێبخانەی گوندی نۆریاو، ئەم کارە سەرەڕای فەرهەنگسازی، داهاتێکی بۆ ئەو کتێبخانەیەش هەیە و بەشێک لە تێچووی کتێبخانەکە دابین دەکات.

ئەم دامەزرێنەرەی کتێبخانەی گوندی نۆریاوە وتوویەتی: "ترس و پەژارەی ئێمە لە ئێستادا، پێشکەوتنی کۆمەڵگایە و هیچ کۆمەڵگایەک بەبێ خوێندنەوەی کتێب بە پێشكەوتوویی نەگەیشتووە."

ئەم کتێبخانەیە، بە هیمەتی چالاکانی مەدەنیی ئەم گوندەیە، لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاویدا دامەزراوە و چەندین کلاسی بارهێنانی وەک فێرکردنی زمانی کوردی بە منداڵان و قوتابییان، فێرکردنی ئامێری مۆسیقا و شانۆی بەڕێوە بردووە و بەڕێوە دەبات.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا