کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووەئاژانسی کوردپا: کرێکارانی شارەداریی شنۆ، بە هۆی نەدانی مووچەی مانگانە دەستیان دایە مانگرتن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارانی شارەداریی شنۆ، ماوەی سێ ڕۆژە بە هۆی دۆخی خراپی بژیویی ژیان و نەدانی مووچەی مانگانە، دەستیان داوەتە مانگرتن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شارەداریی شنۆدا، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاندووە: "سەرەڕای مانگرتنی سێ ڕۆژەی کرێکارانی شارەداریی شنۆ، هەتا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئەو ئیدارەیە بەدواداچوونی بۆ ویست و داخوازییەکانی کرێکاران ئەنجام نەداوە."

ئەم سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە: "کرێکارانی شارەداریی شنۆ لە درێژەی مانگرتنەکەیاندا داوای داخوازییەکانی خۆیان کردووە."

لەم پێوەندییەدا، شارەداریی شنۆ، هەتا ئێستا مووچەی چوار مانگی کۆتایی ساڵی ٩٧ی بە کرێکارانی شارەداری و فەزای سەوز نەداوە."

نەدانی مووچەی چوار مانگی کۆتایی ساڵی ٩٧ لە لایەن شارەداری، لە کاتێکدایە کە شارەداری و شۆرای شاری شنۆ ڕایانگەیاندبوو کە سەرجەم مووچەی ساڵی ٩٧ بە کرێکاران دراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت