پاش ٨ ڕۆژ لە خنکانی هاووڵاتییەک، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پاش ٨ ڕۆژ لە خنکانی هاووڵاتییەک، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوەئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سنە، کە حەتووی ڕابردوو، لە کاتی ماسیگرتن لە بەنداوی "بنیەر" خنکابوو، هەتا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناجی تەخت‌فیرووزە"، تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی "باقلاوا"ی ناوچەی کەڵانتەرزانی شاری سنە، پاش ٨ ڕۆژ لە خنکاوی ناوبراو لە بەنداوی بنیەر، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، کاتژمێر ٤ی بەیانی بە مەبەستی ماسیگرتن ڕووی لە بەنداوی بنیەر کردبوو، لەو بەنداوە خنکاوە و بە هۆی نەبوونی کەرەستە و مەلەوان، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

بنەماڵەی تەخت‌فیرووزە، بۆ دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیان، ماوەی ٨ ڕۆژە لەو بەنداوەدان، بەڵام کارەکەیان بێئاکام بووە.

بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، داوا لە مەلەوانە شارەزاکان لە پارێزگاکانی کوردستانیان کردووە کە بۆ دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیان، بە هانایانەوە بچن .

نەبوونی ئیمکانات و مەلەوانی شارەزا و هەروەها قووڵیی بەنداوەکە، کە بە وتەی هاووڵاتییانی خەڵکی ئەو ناوەندە لە هەندێک شوێندا لە سەرەوەی ١٠٠ مێتر دەبێت، بووتە هۆی نەدۆزرانەوەی تەرمی ناجی تەخت‌فیرووزە.

لەو پەیوەندییەدا، لایەنە پەیوەندییەدارەکانی حکوومەت، هیچ هەوڵێکیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو لاوە کوردە نەداوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا