ئیتلاعاتی سپا، گوشار بۆ بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەهێنێت

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیتلاعاتی سپا، گوشار بۆ بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەهێنێتئاژانسی کوردپا: ئیتلاعاتی سپای پاسداران، گوشاری بۆ بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە مەهاباددا هێناوە کە زانیارییە کەسییەکانی منداڵانی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئیتلاعات بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، سەردانی خانووی بنەماڵەکانی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە گوندی "قوم قەڵا"ی سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهابادیان کردووە و ئەوانیان خستووەتە ژێر گوشارەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات، داوایان لە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان کردووە کە زانیارییە کەسییەکانی منداڵانی خۆیان کە لەنێو حیزبەکاندان، ڕادەستی ئەوان بکەن.

ئەم سەرچاوە ئاگادارەیە ڕایگەیاند: "هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، هەروەها بەو بنەماڵانەی کە منداڵانیان لە ڕیزەکانی حیزبە کوردییەکاندا گیانیان لەدەست داوە، ڕاگەیاندووە کە دەبێ زانیاریی وردی ئەوانیش ڕادەستیان بکەن."

هەر لەم پەیوەندییەدا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ستادی خەبەریی وەزارەتی ئیتلاعات، کورتەنامەی هەڕەشەئامێزیان بۆ بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە کامیاراندا ناردبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە