کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بووئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شارستانی "نەغەدە"، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییانی حکوومەت لە سەردەشتدا، بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە، ١٦ی جۆزەردان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "سیروان عەزیززادە"، خەڵکی خەلیفانی نەغەدە، لە ناوچەی چۆمانی سەردەشتدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییانی حکوومەت، بەتوندی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نیزامییانی حکوومەت، ماشینی ئەم کاسبکارە کوردەیان، بەبێ ئاگادارکردنەوە، داوەتە بەر دەسڕێژیی گولـلە و ماشین و کەلوپەلی ناوبراویان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارەیە زیادی کرد: "ئەم کاسبکارە کوردە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە."

ئەم کاسبکارە کوردە، تەمەنی ٣٠ ساڵە و خێزاندارە و منداڵێکیشی هەیە.

لە لایەکی تریشەوە، شەوی یەکشەممە، ١٩ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەحمەد حاجی عەلی"، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، لە ناوچەی "کانی زەرد"ی سەردەشتدا، بەتوندی بریندار بوو.

هەروەها چەند ڕۆژی پێش، گرووپێک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی شارستانی پیرانشاردا، کەوتنە کەمینی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە و دوای تەقەی ئەم هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئومید محەمەدپوور" بەتوندی بریندار بوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت