ناوەندی "ڤەژین" ، چەندین خولی فێرکاری بەڕێوەدەبات

١٣٩٨/٠٣/٢٠ - ١٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ناوەندی \ئاژانسی کوردپا: ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی "ڤەژینـ"ی مەریوان، لە هاوینی ئەمساڵدا، چەندین خولی فێرکاری بەڕێوەدەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی ڤەژین، کە ماوەی چەندین ساڵە لە شاری مەریواندا چالاکیی فەرهەنگی، مەدەنی و هونەری دەکات، لە هاوینی ئەمساڵیشدا، چەند خولێکی فێرکاری بەڕێوەدەبات.

خولە فێرکارییەکانی تایبەت بە منداڵانی ئەم ناوەندە فەرهەنگییە، بریتین لە: "مۆسیقا، زمانی کوردی، شێعر و چیرۆک و نیگارکێشی."

ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی ڤەژین
هەروەها خولە فێرکارییەکانی تایبەت بە لاوان و گەورەساڵانی ناوەندی ڤەژین، بریتین لە: "مۆسیقا، زمانی کوردی، فەلسەفە، مێژووی ڕۆشنبیریی کوردی، ڕێڕەوی توێژینەوە، وێنەگری، سینەما و دەروونشیکاریی فرۆید و لاکان."

بە وتەی هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوانەوە، پۆلە فێرکارییەکانی زمانی کوردیی ئەم ناوەندە فەرهەنگی و هونەرییە، بە سێ زاراوەی سۆرانی، کرمانجی و هەورامی، لە لایەن مامۆستایانی شارەزاوە بەڕێوە دەچێت.

پێشتریش ئەم ناوەندە، لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، کە لە هەندێک لە گوندەکانی شارستانی مەریواندا بەڕێوە چووبوو، بە نووسینی دروشمی تایبەت وەک: "نەورۆزمان پێکەوبوونمانە، خوێندن بە زمانی دایکی یەکەم هەنگاوە بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و..."، هەروەها بە بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی بەسەر منداڵاندا، پێشوازییان لە نەورۆز کردبوو.

ناوەندی فەرھەنگی- ھونەریی ڤەژین، ناوەندێکی فەرهەنگی هونەرییە کە لەسەر فەرهەنگ و هونەر و فۆلکلۆری کوردی کار دەکات. ئەم ڕێکخراوە خەڵکییە، لە ساڵی ٢٠٠٤ی زایینییوە دامەزراوە و تا ئێستا چەندین ڕێوڕەسمی تایبەت وەکوو "ڕێوڕەسمی شەوی یەلدا" و سێمیناری زانستی و فەرهەنگیی بەڕێوە بردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران