چالاکێکی کرێکاری بانگهێشتی دادسەرای شاری سەقز کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٠ - ١٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی کرێکاری بانگهێشتی دادسەرای شاری سەقز کرائاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەقزەوە، بانگهێشت کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٨ی جۆزەردان، "عوسمان ئیسماعیلی"، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادسەرای گشتی و دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بانگهێشت کرا.

دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەقز، لەو بانگهێشتنامەیەدا کە بۆ ناوبراوی ناردووە، داوای لێ کردووە کە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سێ مانگ زیندانیی تەعزیرییەکەی، لە ماوەی ٥ ڕۆژی داهاتوودا، سەردانی ئەو ناوەندە قەزاییە بکات.

مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧، دادگای ئینقلابی شاری سەقز، "عوسمان ئیسماعیلیـ"ـی، بە تۆمەتی "چالاکی و پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ میدیاکان"، تاوانبار و بە سێ مانگ زیندانیی تەعزیزی مەحکووم کرا.

"عوسمان ئیسماعیلی"، تەمەن ٥٧ ساڵ، کوڕی ئیسماعیل، چالاکی کرێکاری و خەڵکی شاری سەقزە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا