٢٨ سەر ئەسپی کاسبکاران لە پیرانشاردا کوژران

١٣٩٨/٠٣/١٩ - ٠٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٢٨ سەر ئەسپی کاسبکاران لە پیرانشاردا کوژرانئاژانسی کوردپا: ٢٨ سەر ئەسپی کاسبکارانی شاری پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لەنێو چوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٨ی جۆزەردان، ٢٨ سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران لە گوندی "زێوکە"ی شاری پیرانشاردا، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لەنێو چوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "هەژار و ئاوارە ئاتەشبەرگ" و "محەمەد شارستین"، خەڵکی شاری پیرانشار و "عزیز ڕام"، خەڵکی گوندی سێڵوێ، خاوەنانی ئەو ٢٨ سەر ئەسپە بارهەڵگرە بوون.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی: "ئەم هەوڵەی هێزە نیزامییەکان، ناڕەزایەتیی کاسبکارانی لێکەوتووەتەوە."

لەم پەیوەندییەدا، نیزامییان حکوومەت لە کوێستانی "مێرگە چەکۆ"ی پیرانشاردا، دەیان ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانیان دایە بەر دەسڕێژی و کەلاکی ئەم ئەسپانەیان هەروا لە سروشتدا بەرەڵا کردووە.

پێشتر، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار وێرای مەحکوومکردنی کوژرانی ئەسپی کاسبکاران، لەمبارەوە وتوویانە: "ئەم کارە دەستدرێژییە بە گیانلەبەران و لە هیچ کوێی یاسادا ئاماژە بە کوشتنیان نەکراوە."

Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا