ئیدارەی ئیتلاعات، ڕێگری لە بنەماڵە سیاسییەکان دەکات کە سەردانی منداڵەکانیان بکەن

١٣٩٨/٠٣/١٨ - ٠٨-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیدارەی ئیتلاعات، ڕێگری لە بنەماڵە سیاسییەکان دەکات کە سەردانی منداڵەکانیان بکەنئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران، ڕێگری لە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان لەو شارە دەکات کە سەردانی منداڵەکانیان بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بنەماڵەی یەکێک لە ئەندامانی حیزبە کوردییەکان، لە لایەن ئیتلاعاتی شاری کامیارانەوە ڕێگرییان لێکراوە کە سەردانی منداڵەکەیان بکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد، کە هەنووکە لە ڕیزەکانی خەباتدایە، کاتێک کە ویستویانە سەردانی ژن و منداڵی ئەم چالاکە سیاسییە بکەن، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە ڕێگرییان لێکراوە و مەرجیان داناوە و پێیان وتوون کە ئەگەر دەتانهەوێت سەردانی بووک و کوڕەزاکەتان بکەن، دەبێ هاوکاریی ئیتڵاعات بکەن."

لە لایەکی دیکەوە، لە شاری مەهاباد، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، ڕێگرییان لە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان کرد کە لە جێژنی ڕەمەزاندا سەردانی کوڕەکانیان بکەن.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "ئیتلاعات بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر ئیزنتان پێ بدەین، دەبێ کوڕەکەتان بهێننەوە، با داهاتوویان بەخۆڕایی بە فیڕۆ نەچێت و ئەگەریش نایەتەوە، با لە هەرێمی کوردستاندا نەمێنت و بچێتە ئورووپا."

پاش دەسپێکردنی ڕاسانی خۆرهەڵات و چالاکیی حیزبە کوردییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، ئیدارەی ئیتلاعات لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە چاو ساڵانی پێشوو، گوشاری زیاتری خستووەتە سەر بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران."
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت