لەوەڕگە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بوون بە خۆڵەمێش

١٣٩٨/٠٣/١٨ - ٠٨-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لەوەڕگە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بوون بە خۆڵەمێشئاژانسی کوردپا: فەرماندەی یەکەی پاراستنی ژینگەپارێزیی پارێزگای کرماشان، باسی لە سووتاندنی ١٥ هێکتار لە شوێنی حەوانەوەی ئاژەڵان لە شاخی بیستوون کرد.

بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی حەوانەوەی ئاژەڵان لە بەرزاییەکانی شاخی شاری بیستوون لە پارێزگای کرماشاندا، ١٥ هێکتار لە لەوەڕگەی ئەو ناوچەیە سووتا.

"فەردین ئۆڵفەتی"، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتیی "ئیسنا" ڕایگەیاند: "ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە نزیک گوندی "سوورنی" ڕووی داوە و کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، ١٢ کاتژمێری خایاندووە."

لە لایەکی دیکەوە، هێکتار و نیوێک لە لەوەڕگەی گەردەنەی سەوڵاوا، لە نزیک گوندی "وەحدەت"، ئاگری گرت و بوو بە خۆڵەمێش.

بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: "ئەمساڵ لە چاو ساڵانی پێشووتر، ئاگرکەوتنەوە لە پووش و لەوەڕگەکان زووتر دەستی پێکردووە و سەرجەم لەم ماوەیەدا، زیاتر لە ١٠ هێکتار لەوەڕگە و پووش و پاوەن لەو پارێزگایەدا سووتاون."

لەم پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش، لەوەڕگەی بانەساری گوندێکی شاری جوانڕۆ، ئاگری گرت و خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگە و لەوەڕگەی ئەو گوندەیە گەیاند.

ئەو ئاگرکەوتنەوانە چەندین ساڵە بە شێوەی ئاشکرا لە لێڕەوارەکانی زاگرۆس دەستی پێکردووە و ساڵانه بە هۆی سووتانی دارستان و لەوەڕگەی ناوچەکانی کوردستان، بەشێکی زۆر لە شوێنی حەوانەوەی گیانلەباران و ئێکۆسیستمی ناوچەکە لەنێو دەچێت.

هەر چەند بەرپرسایەتیی پاراستنی دارستان و لەوەڕگەکان لە ئەستۆی ناوەندە حکوومەتییەکان، وەک: ئیدارەی ژینگەپارێزی، جەنگەڵبانی و ئیدارەی ئاگرکۆژێنەوەیە، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هاووڵاتییانی کوردی چالاکی بواری ژینگەپارێزی و خەڵکی گوندەکان بە شێوەی خۆڕسک هەوڵی کۆژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا