فەرماندەی هێزە زەوینییەکانی سپای پاسداران، سەردانی شاخی شاهۆی کامیاران و کۆساڵانیان کرد

١٣٩٨/٠٣/١٨ - ٠٨-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٠٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

فەرماندەی هێزە زەوینییەکانی سپای پاسداران، سەردانی شاخی شاهۆی کامیاران و کۆساڵانیان کردئاژانسی کوردپا: فەرماندەی هێزە زەوینییەکانی سپای پاسداران، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی نیزامی، بە مەبەستی شارەزابوون و ئاگاداربوون لەسەر جوغرافیای شاخی شاهۆ و هەروەها لە ترسی هێزە کوردییەکاندا، سەردانی بەرزاییەکانی ئەو شاخەی کرد.

ڕۆژی هەینی، ١٧ی جۆزەردان، "محەمەد پاکپوور"، فەرماندەی هێزە زەوینییەکانی حکوومەتی ئێران، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی نیزامی، سەردانی شاخی شاهۆی کامیاران و شاخی کۆساڵانیان کرد.

لەو سەردانەدا، "محەمەد تەقی ئوسانلوو"، فەرماندەی قەرارگای "حەمزەی سەیدوشوهەدا"ی باکووری ڕۆژئاوای ئێران، "محەمەدنەزەر عەزیمی"، فەرماندەی قەرارگای "نەجەفی ئەشرەف"ی هێزە زەوینییەکانی سپای پاسداران، سەردانی شاخی شاهۆی کامیاران و شاخی کۆساڵانیان کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "سەردانی بەرپرسانی باڵای نیزامیی حکوومەت بۆ شاخی شاهۆ و کۆساڵان، زیاتر لە ترسی هێزە کوردییەکان و شارەزایی لە جوغرافیای ئەو دوو شاخە بووە."

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە پێشتر، چەند جارێک بەرپرسانی سپای پاسداران بە شۆرای گوندەکانی بناری شاخی شاهۆی کامیارانیان ڕاگەیاندووە کە شاهۆ شوێنێکی ستراتیژیکە و بەتایبەت نابێ نزیکی هەوارەکانی "هانییە و گۆزیبان" ببنەوە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "لە دەسپێکی ڕاسانی خۆرهەڵاتدا، هەموو ساڵێک بە بیانووی بوونی هێزە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، مانۆڕێکی چەند ڕۆژەی نیزامی بەڕێوە دەبەن و ئاگر لە دارستان و پۆش و پاوەنەکانی شاخی شاهۆی کامیاران بەردەدەن."

لەم پەیوەندییەدا، مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، سپای پاسداران بۆ چاوترسێنکردنی دانیشتووانی گوندەکانی شاخی شاهۆ، مانۆڕێکی نیزامییان بەڕێوە برد و داوایان لە مەڕدارانی گوندەکانی "پاڵنگان" و "دێوەزناو" کردووە که خۆیان لە چوون بۆ شاخی شاهۆ دوور بگرن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت