کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/١٨ - ٠٨-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ١٧ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "دانیال عەزیزی"، خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، به هۆی تەقینەوەی مین، لاقێکی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، لە بەرزاییەکانی گوندی "کانی زەرد"، سەر بە بەخشی ناوەندیی سەردەشت، تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانیی سەردەشت ڕاگوێزراوە.

بەپێی ئامار و زانیارییەکان، ٦ میلیۆن هێکتار لە خاکی ئێران ئالوودە به مینە و زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە سەرانسەری ئێراندا بوونی هەیە، کە لەم نێوانەدا، پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنه و ورمێ، بەشی زۆری مینەکانی ئێرانی لەخۆوە گرتووە.

کاری خاوێنکردنەوەی مین لە کوردستان و باشووری ڕۆژئاوای ئێران، لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوییەوە لە لایەن ئەرتش، سپا و بەسیج دەستی پێکرد. دواتر لە ساڵەکانی ٧٧ هەتا ٨٢ی هەتاوییەوە، لە ئەستۆی وەزارەتی وڵاتدا بووە و لە ساڵی ٨٣ی هەتاویدا، لە ئەستۆی ناوەندی پاککردنەوەی مین، سەر بە وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکاندا بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە