کتێبخانەی کۆچەر بیرکار لە گوندی "مەرخوز"ی شاری سەقزدا کرایەوە

١٣٩٨/٠٣/١٧ - ٠٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کتێبخانەی کۆچەر بیرکار لە گوندی \ئاژانسی کوردپا: کتێبخانەی "کۆچەر بیرکار"، لە لایەن ئەنجومەنی هیوای زانستی شاری سەقزەوە، لە گوندی "مەرخوز"ی ئەو شارەیەدا، کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی جۆزەردان، ئەنجومەنی هیوای زانستی شاری سەقز، کتێبخانەی "کۆچەر بیرکار"یان بۆ هۆگرانی خوێندنی کتێبی کوردی لە گوندی "مەرخوز"ی ئەو شارەدا کردەوە.

لە ڕێورەسمی کرانەوەی ئەو کتێبخانەیەدا، پەیامی کۆچەر بیرکار، لە لایەن "عادڵ درەخشانیـ"ـیەوە، خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، باوکی کۆچەر بیرکار، لە کاتی کرانەوەی ئەو کتێبخانەیەدا، چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، وتاری شاعیران و نووسەرانی بەشداربووی کرانەوەی کتێبخانەی گوندی مەرخوز، پێشكەشی ئامادەبووانی ئەو ڕێوڕەسمە کرا.

ئەم کتێبخانەیە، لەژێر ناوی " کۆچەر بیرکار" کرایەوە و لەم پەیوەندییەدا، کۆڕێکی فەرهەنگی- ئەدەبی بۆ شاعیران، هونەرمەندان و نووسەرانی دانیشتووی ئەو گوندەیە، بەڕێوەچوو.

ئەم ڕێوڕەسمە پاش دوو کاتژمێر، کۆتایی پێهات.

پێشتریش لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ۱۱ی بانەمەڕی ۱۳۹۸ی هەتاوی، ڕێکخراوەی هیوای زانست، بە ئامادەبوونی هۆگرانی چاند و کەلەپووری کوردی، کتێبخانەی "ژیلا حسەینیـ"ـیان لە گەڕەکی حەماڵاوای سەقزدا کردەبووەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە