دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/١٧ - ٠٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دائاژانسی کوردپا: دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ، گیانیان لەدەست دا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی جۆزەردان، سکرتاریای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، گیانلەدەستدانی دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبەی کە بە ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری ڕانیەی هەرێمی کوردستاندا گیانیان لەدەست دابوو، پشتڕاست کردەوە.

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "لە کاتی جێگۆڕکێ و گواستنەوەی ژمارەیەک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ بنکە سنوورییەکان، یەکێک لە ماشینەکانی هەڵگری هاوڕێیانی پێشمەرگە، لە گوندی "وەرێ"، لە نێوان "نواوە" و "مێرگەسەر"، لە نزیک "بێتواتە"ی سەر بە شاری ڕانییەدا، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوونە و گیانیان لەدەست داوە."

شوناسی ئەو دوو پێشمەرگەیە بە ناوەکانی "فەرهاد وەکیلی" و لیمۆ کەریمی"، ڕاگەیاندراوە.

لەم ڕووداوەدا، پێشمەرگەیەکی دیکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە سەختی بریندار بووە و هەنووکە لەژێرچاوەدێریی پزیشکیدایە.

ئەم دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەیە، لە گوندی "وەرێ"، هەڵکەوتوو لە ناوچەی ڕانیە، تووشی ئەم ڕووداوە بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە