ناردنی کورتەنامەی هەڕەشەئامێز بۆ بنەماڵەی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت لە شاری کامیاراندا

١٣٩٨/٠٣/١٦ - ٠٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ناردنی کورتەنامەی هەڕەشەئامێز بۆ بنەماڵەی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت لە شاری کامیاراندائاژانسی کوردپا: ستادی خەبەریی وەزارەتی ئیتلاعات، بۆ بنەماڵەی ئەندامانی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە شاری کامیاراندا، کورتەنامەی هەڕەشەئامێزی ناردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ستادی خەبەریی وەزارەتی ئیتلاعات، دەستی بە ڕەوانەکردنی کورتەنامەی هەڕەشەئامێز بۆ بنەماڵەی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە شاری کامیاراندا، کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هەوڵەی وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕاستای هەڕەشە لە بنەماڵەکانی ئەندامانی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئەو بنەماڵانەیە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی: "وەزارەتی ئیتلاعات، لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ بنەماڵەی ئەندامانی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، داوای کردووە کە کوڕ و کچەکانیان بگەڕێننەوە ئێران."

لە ماوەی ساڵانی ڕابروودا، گوشاری وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر بنەماڵەی ئەندامانی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئەم ناوەندە ئیتلاعاتییە بە بانگهێشت و پەیوەندیی تەلەفۆنی، ئەو بنەماڵانەی خستووەتە ژێر گوشارەوە کە کوڕ و کچەکانیان ڕادەستی حکوومەتی ئێران بکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت