دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٣/١٦ - ٠٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دەسبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری "سەلاسی باوەجانیـ"ی سەر بە پاریزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا ئەحمەدی"، کوڕی فەیزوڵڵا و "زاهید محەمەدی"، کوڕی حوسێن، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

عەبدوڵڵا ئەحمەدی
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، دوو حەوتووی پێش، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ئازادکردنی ئەوان بە شێوەی کاتی، داوای بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تەمەنییان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، دەسبەسەر کراون."

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، لە گرتنگەدان و هیچ زانیارییەکی ورد لەمەڕ چارەنووسیان، لەبەر دەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت