دەیان سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران بە تەقەی نیزامییان، کوژران

١٣٩٨/٠٣/١٥ - ٠٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەیان سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران بە تەقەی نیزامییان، کوژرانئاژانسی کوردپا: نیزامییەکانی حکوومەت، دەیان سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانیان لە پیرانشاردا دایە بەر دەسڕێژی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی جۆزەردان، دەیان سەر ئەسپی کاسبکاران، لە نزیک گوندی "ماشکان"، سەر بە شاری پیرانشار، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییانی حکوومەتەوە، کوژران.

ئەم نیزامییانەی حکوومەت، دوابەدوای ئەم جینایەتە، کەلاکی ئەم ئەسپانەیان هەروا لە سروشتدا بەرەڵا کردووە.

ئەم کارەی نیزامییانی حکوومەت، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتیی لە نێوان هاووڵاتییان و چالاکانی مەدەنیی پیرانشاردا دروست کردووە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار ڕایانگەیاند کە چەندین سەر ئەسپی کاسبکاران لە کوێستانی "مێرگە چەکۆ"ی پیرانشاردا، لە لایەن نیزامییانی حکوومەتەوە کوژراون.

ئەم ڕێکخراوەیە، لە هەمبەری کوشتنی ئەسپی کاسبکاران ڕایگەیاندووە: "چۆن دەبێت ئەم زمان بەسراوە بێتاوانانە لە دادگای سەحراییدا، بکوژرێن."

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لەمبارەوە وتوویانە: "ئەم کارە دەستدرێژییە بە گیانلەبەران و لە هیچ کوێی یاسادا ئاماژە بە کوشتنیان نەکراوە."
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە