هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ڕەوانسەر دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/١٥ - ٠٥-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ڕەوانسەر دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ڕەوانسەر، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەیام فەیزی"، ٢٨ ساڵە، کوڕی عەبدولقادر، خەڵکی شاری ڕەوانسەر، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوەتەوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەر بەم تۆمەتەوە دەسبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید ئیدریس کەسرەوی"، خەڵکی گوندی "نەمنجێ" و دانیشتووی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و دواتر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوەتەوە.

تا ئێستا هێزەکانی ئیتلاعات هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان ڕانەگەیاندووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە