ئیتلاعاتی پیرانشار، هاووڵاتییەکی کوردی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٣/١٤ - ٠٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیتلاعاتی پیرانشار، هاووڵاتییەکی کوردی دەسبەسەر کردئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید ئیدریس کەسرەوی"، خەڵکی گوندی "نەمنجێ" و دانیشتووی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزراوەتەوە.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: "تا ئێستا هێزەکانی ئیتلاعات هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان ڕانەگەیاندووە."

ئەم هاووڵاتییە کوردە، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە و تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پووریا وەیسی"، خەڵکی شاری سنە بێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی، لە شوێنی کارەکەیدا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە